Second workshop
به‌شی وه‌رزشی زانكۆی گه‌رمیان به هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان هه‌ستان به ئه‌نجامدانی ۆرك شۆپێك له ژێر ناونیشانی (چی بكرێت بۆ ده‌سه‌به‌ركردنی هاتوچۆیه‌كی سه‌لامه‌ت) كه له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 14/2/2018 له كاتژمێر 10:30 سه‌رله به‌یانی له هۆڵی شێركۆ بێكه‌س له كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت سه‌ره‌تای ۆرك شۆپه‌كه به‌ڕێز دكتۆر حه‌یده‌ر سه‌رۆكی به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش به‌خێرهاتنی مامۆستایان و میوانه به‌ڕیزه‌كانی كرد پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ۆرك شۆپه‌كه له سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه
ته‌وه‌ره‌كانی ۆرك شۆپه‌كه
1- ڕۆشنبیری هاتووچۆ كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڕائد عبدالرحمن عدنان میرزا به‌ڕێوه چوو .
2- پشكنینی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبیل (PVI) كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڕائد هیمن فائق فارس به‌ڕێوه چوو.
3- گرفت یان قه‌یرانی هاتووچۆ كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز ملازمی دوو نبرد حمید نصرالدین به‌ڕێوه چوو.
ڕاسپارده‌كانی ۆرك شۆپه‌كه
1-ڕۆشنیری كردنی هاوڵاتی و خوێندكارانی زانكۆ به ڕێسا‌و یاساكانی هاتووچۆ.
2-گرنگی دان به كواڵیتی ئۆتۆمبیل و پشكنینی ساڵانه.
3-هه‌ماهه‌نگی نێوان هاوڵاتیان و كارمه‌ندانی هاتووچۆ.
4-ده‌ستنیشانكردنی گرفت و قه‌یرانی هاتووچۆ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی.
5-كردنه‌وه‌ی خوولی به‌رده‌وام له دام و ده‌زگا حكومییه‌كان به‌تایبه‌ت ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زلانكۆكان بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران.
6-دروستكردنی كۆنتاك له نێوان به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆ و زانكۆ بۆ كردنه‌وه‌ی خوولی به‌رده‌وام بۆ خوێندكاران و وه‌هه‌روه‌ها بۆ كارمه‌ندانی خاتووچۆ به‌تایبه‌ت خوولی زانستی ده‌روونی.