لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی بەشی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی گەرمیان ھهستا بە کردنەوەی خوولێکی ناوبژیوانی تۆپی پێی فوتساڵ بەسەرپەرشتی ھەردوو ناوبژیوانی نێودەوڵەتی یەکەمیان خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لەزانکۆی کینت لە بریتانیا و مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی بەڕێز ھاوکار سالار احمد و دووەمیان مامۆستا حسن محمد بەڕێوە چوو ماوەی خوولەکە سێ ڕۆژی خایاند لە بەرواری ( ٢٥-٢٦-٢٧ /٢/ ٢٠١٨) بە تیۆری و پراکتیکی بوو لە بەشی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی گەرمیان.